
ماڵی پشیلەکان، ڕۆمانێکی مۆدێرنە و باس لە یەک مانگی کاری زۆرەملێی پەناهەندەیەکی کورد ئەکات، لە ماڵی پشیلەکان، جێگایەکە پشیلەی تیادا ئەفرۆشرێت، هەروەها جێیەکیشە بۆ بەخێوکردن و گلدانەوەی پشیلەکان. ڕۆمانەکە دابەش بووە بە سەر بیستوچوار بەشدا، هەر بەشێک تایبەت کراوە بە یەکێک لە ڕەگەزە جیاوازەکانی پشیلەکان، کەسایەتییەکانی ناو ڕۆمانەکە زۆرینەیان ژنن، پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکان و پشیلەکان سەرلەبەری چیرۆک و ڕووداوەکان پێک ئەهێنن. بە گشتی ئەم ڕۆمانە باس لە تەنهایی مرۆڤەکان ئەکات. بەشێکی دیاری ئەو تەنهاییەش ئەکرێت ئاژەڵێکی وەک پشیلە بتوانێت پڕی بکاتەوە، هەروەها ببێت بە شەریکی ژیانی مرۆڤەکان و هۆکارێک بێت لە جوڵاندنی ڕووداوەکانی ژیانیاندا."